توركیای لێئاگاداركراوەتەوە
ساڵح موسلیم دەستبەسەرەو دادگای پراگ بڕیاری دەستگیركردنی دەدات

کوردستان

25/02/2018‌ 3606 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ساڵح موسلیم هاوسەرۆكی پێشووی پارتی یەكێتی دیموكرات یەپەدە لەشاری پراگ پایتەختی كۆماری چیك دەستگیركرا.

ساڵح موسلیم، كە لەلیستی سووری داواكراوانی توركیادایە ئەمڕۆ یەك شەممە لەشاری پراگ پایتەختی كۆماری چیك دەستگیركراوە.

بەپێی زانیارییەكان دوای دەستگیركردنی یەكەی ئینتەرپولی كۆماری چیك بەلایەنە پەیوەندیدارەكانی توركیای راگەیاندووە، لەسەر داوای توركیا ٢٤ی شوبات موسلیم-یان لەشاری پڕاگ دەستگیركردووە.

لایەنە پەیوەندیدارەكانی كۆماری چیك ئاماژەیان بەوە داوە، كە ساڵح موسلیم دەستبەسەرەو دادگا بڕیاری ئەوە دەدات دەستگیربكرێت، یان نا، كە ئەو بڕیارەی دادگاش بەپەلە دەگەیەننە لایەنی توركی. 

هەروەها داوایشیان لەلایەنی توركی كردووە بەپەلە پەڕاو و دۆسییەی پێویست بۆ رادەستكردنەوەی ساڵح موسلیم رەوانە بكەن.

هـ ـ ح