کۆریای باشور: کۆریای باکور ئامادەیی خۆی دەبڕیوە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ئەمریکا

جیهان

25/02/2018‌ 541 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆکایەتی کۆریای باشور ڕایگەیاند "کۆریای باکور ئامادەی ئەنجامدانی گفتوگۆیە لەگەڵ ئەمریکادا".

ئەمڕۆ دەزگا ڕاگەیاندنەکانی کۆریای باشور بڵاویانکردووەتەوە "ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٥ی شوباتی ٢٠١٨ کۆریای باشور کیم یۆنگ چول سەرۆکی ئاژانسی هەواڵگری نەتەوەیی کۆریای باکور و مون جەی سەرۆکی کۆریای باشور لە میانەی مەراسیمی ئۆڵۆمپیادی زستانەدا کۆبونەوە".

هاوکات دەزگا ڕاگەیاندنەکانی کۆراا باشور ئاماژەیان بەوەشداوە "بەرپرسانی کۆریای باکوری ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە کە ئامادەن کۆبونەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا دەکەن".

ئیڤانکا ترەمپ کچی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە مەراسیمەکەدا بەشداری دەکات، بەڵام ، دوای ئەوەی کۆریای باکور ڕەتیکردەوە لەگەڵ مایک پێنس جێگری سەرۆکی ئەمریکادا کۆببێتەوە.

هاوکات ڕۆژی ٢١ی ئەم مانگە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرایکردبو "بڕیاربوو جێگری سەرۆکی ئەمریکا دیدار لەگەڵ کاربەدەستانی کۆریای باکور ئەنجامبدات، بەڵام لە کۆتا ساتەکاندا بەرپرسانی ئەمریکا کۆبوونەوەیان لەگەڵ شاندی کۆریای باکوردا ڕەتکردووەتەوە.

هـ ـ ر