پەنابەرێکی عێراقی لە فینلەندا کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا

کوردستان

25/02/2018‌ 477 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پەنابەرێکی عێراقی لە زیندانێکی وڵاتی فینلەندا لەژێر فشاری دیپۆرتکردنەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.


ئەمڕۆ یەکشەممە ئاری جەلال سەرپەرشتیاری فیدراسیۆنی پەنابەران لە هەرێم ڕایگەیاند "پەنابەرێکی عێراقی لە وڵاتی فینلەندا کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا بەڵام هێشتا ناسنامەی پەنابەرەکە ئاشکرانەکراوە".


ئاری جەلال ئاماژەی بەوەش کردوە "تا ئێستاش بەزۆر دیپۆرتکردنەوەی پەنابەرانی کورد لە فینلەنداوە بۆ عێراق بەردەوامی هەیە و بەپێی زانیارییەکان لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ٢٠ پەنابەر دیپۆرت کراونەتەوە".


سەرپەرشتیاری فیدراسیۆنی پەنابەران لە هەرێم ئەوەشی وتوە "لە ساڵی ٢٠٠٥وە تا ٢٠١١، نزیکەی شەش هەزار و ٥٠٠ پەنابەری کورد لە فینلەنداوە بەزۆر دیپۆرت کراونەتەوە، بەڵام دوای دانیشتنیان لەگەڵ پەرلەمانی عێراق توانییان لە ٢٠١١وە تا ٢٠١٧ دیپۆرتکردنەوە ڕابگرن".
هـ ـ ر