ڤیدیۆ.. ئاگربەستەکەی ئەنجومەنی ئاسایش نەیتوانی بۆردومانی سوپای تورکیا بۆ سەرعەفرین بوەستێنێت

کوردستان

25/02/2018‌ 801 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سوپای تورکیا بەردەوامە لە بۆردومانکردنی ناوەندی شارۆچکەی جەندرێسی سەر بە تورکیا.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک، گوندی حەسەن دێرا-ی سەر بە شارۆچکەی مەیدانکێ-یان لە عەفرین بۆردوومانکرد و زیانی زۆری گەیاندە ماڵ و موڵکی گوندنشینانی ئەو گوندە.

هاوکات لەلایەکی تریشەوە، سوپای تورکیا و چەکدارەکانی، ناوەندی شارۆچکەی جندرێس لە عەفرین بە چەکی قورس تۆپباران دەکەن و تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵەش، تۆپبارانەکە بەردەوامە.

ئەوە لە کاتێکدایە، شەوی ڕابردوو ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژ لە سەرتاسەری خاکی سوریادا ئاگربەستی ڕاگەیاند.

هـ ـ ر