کاتی كردنەوەی ڕێگای نێوان هەولێر و كەركوك ڕاگەیاندرا

کوردستان

25/02/2018‌ 858 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
کۆتایی ئەم هەفتەیە بە وادەی کردنەوەی ڕێگای نێوان هەولێر و کەرکوک دیاریکرا.


ئەمڕۆ یەکشەممە سەرچاوەیەك لە پارێزگای كەركوك بە ماڵپەڕی (بغداد الیوم)ی عیراقی ڕاگەیاندووە "ڕێگانی نێوان هەولێر- كەركوك جارێكی دیكە لە سەرەتای مانگی ئازار بە ئامادەبوونی وەزیرانی ناوخۆی هەرێم و عیراق دەكرێتەوە".

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشداوە "ڕۆژی پێنج شەممە ١ی ئازاری ٢٠١٨  بە ئامادەبوونی وەفدی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عیراق دەكرێتەوە".

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە لە دوای ڕووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی ڕابردوو، لەكاتی هێرشی سوپا و حەشدی شەعبی بۆ نزیك هەولێر، پردی ئاڵتون كۆپری لە 20ی ئۆكتۆبەر تەقێنرایەوە بۆ ڕێگری لە پێشڕەوی سوپا و حەشد بەرەو پایتەختی هەرێم و دواتر ڕێگاكە بەتەواوی داخرا  و ئێستاش ماوەی ٤ مانگ زیاترە ئەو ڕێگایە هیچ هاتوچۆیەکی تێدا نەکراوە.
هـ ـ ر