هەوڵێک هەیە بۆ کردنەوە بارەگای حیزبە کوردییەکان لە خورماتو

عیراق

25/02/2018‌ 287 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرپرسێکی یەکێتی ڕایدەگەێنێت "رێکكەوتنێک لە ئارادایە بۆ کردنەوە بارەگای حیزبە کوردییەکان لەشاری کەرکوک".

ئەمڕۆ یەکشەممە مەلا كەریم شكور، بەرپرسی مەڵبەندی حەمرینی یەكێتی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندوە " هەوڵدەدەن لە ماوەی داهاتوودا بارەگای حزبە سیاسییەكانی هەرێم بگەڕێنەوە خورماتو و هەماهەنگی دروستبكەنەوە بۆ پاراستنی ئاسایشی زیاتر".

مەلا کەریم شوکور ئاماژەی بەوەداوە "دوای چوونی هێزی وەڵامدانەوەی خێرا بۆ دوز دۆخی ئاسایشی قەزاكە باشتربووە و ئاوارەكانیش بەشێكیان گەڕاونەتەوە".

بەرپرسی مەڵبەندی حەمرینی یەكێتی  ئەوەشی وتووە "ڕێككەوتن نەكراوە لە نێوان كورد و حزبە سیاسییەكانی كورد و لایەنی عێراقیدا، بەڵام ڕێككەوتن لەگەڵ حكومەتی عێراق كراوە و هەوڵیش دەدەین لە ماوەی داهاتوودا حزبە سیاسییەكان بگەڕێنەوە و هەمانگی دروستبكرێتەوە بۆ پاراستنی قەزاكە".

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە لە دوای ڕووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەرەوە، حزبە سیاسییەكانی هەرێم بارەگاكانیان لە قەزای دوزخورماتوو چۆڵكرد و ئاوارەی هەرێمی كوردستان بوون و بەشێکی زۆری بارەگاکانیشیان لەلایەن چەکداری میلیشیاکانی حەشدی شەعبیەوە تەقێندراوەتەوە.

هـ ـ ر