بارسا دوای بردنەوەکەی ٣ یاریزانی لەدەستدا

وەرزش

25/02/2018‌ 243 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دوای بردنەوەی لە یانەی جیرۆنا ٣ یاریزانی بارسا توشی پێکان بو.


ئەمڕۆ یەکشەممە پزیشکەکانی یانەی بارسا ڕایانگەیاند "نیلسین سیمیدۆی بەرگریکاری بەرشەلۆنە لە یارییەکەى جیرۆنا توشی پێکان هاتوە".

تیمی پزیشکی یانەى بەرشەلۆنە پشکنینی وردی بۆ سیمیدۆ ئەنجامداوە و ڕایگەیاندوە "تەئکیدی کردەوە کە پێویستی بە پێنج هەفتە پشوو وەرگرتن هەیە".


هاولای ئێرنێستۆ ڤالڤێردی، راهێنەری یانەی بارسیلۆنا لە یارییەکەدا پشووی بە سێرجیۆ رۆبێرتۆ دابوو، ئەمەش وایکرد سێمیدۆ ئاستێکی بەرز پێشکەشبکات.

لەلایەکی دیکەوە جیرارد پیکێش لە یارییەکەدا تووشی پێکانبوو و یاریزانەکە لەگەڵ تۆماس ڤێرمایلین گۆڕانکاریی پێکرا.

لەلایەکی دیکەوە ناوبژیوان خۆردی ئەلبای لە یاریی داهاتووی بارسێلۆنا بەرامبەر لاس پالماس بێبەشکرد کە رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو دەکرێت، دوای ئەوەی کارتێکی زەردی بەڕووی یاریزانەکەدا بەرزکردەوە و ژمارەی کارتە زەردەکانی بۆ 5 کارت بەرزبووەوە، بەڵام بۆ یاریی بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید لە یەکشەممەی داهاتوو ئامادەدەبێت.
هـ ـ ر