شارپرێس:
لە خولی ئینگلتەرا مانچستەر یونایتد بە دوو گۆڵ
بەرامبەر بە گۆڵێک لە چێڵسی بردەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە لە هەفتەی ٢٨ ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەر یونایتد لە یاریگای
ئۆلدترافۆرد میوانداری یانەی چێڵسی کرد.
مانچستەر یونایتد بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یاریەکەی لە چێڵسی بردەوە،
گۆڵەکانی مانچستەر یونایتد لۆکاکۆ و لینگارد لە خولەکەکانی ٣٩ و ٧٥ تۆماریان کرد،
گۆڵەکەی چێڵسی لە خولەکی ٣٢ ویلیان تۆماری کرد.
بەم ئەنجامەش ، یانەی مانچستەر یونایتد بە کۆکردنەوەی ٥٩ خاڵ لە پلە
دووەمدایە و چێڵسیش بە ٥٣ خاڵ لە پلەی پێنجەم دەبینرێت.
هـ ـ ر