یلینیا سڤیتۆلینا لەکۆتا یاری سەرکەوتنی تۆمارکرد و جامی دوبەی بەدەست‌هێنا

وەرزش

25/02/2018‌ 260 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یلینا سڤیتۆلینا لە داریا کاساتکیناى بردەوە و پارێزگارى لە نازناوى جامى دوبەى بۆ تێنسى سەر زەوى کرد.

لە یارى کۆتایى جامى دوبەى بۆ تێنسى سەر زەوى، کە لە ئیمارات بەڕێوەچوو، یلینا سڤیتۆلیناى ئۆکرانى و داریا کاساتکیناى روسى رووبەڕووى یەکبوونەوە.

سڤیتۆلینا بە ئاسانى و بە دوو کۆمەڵەى بێ بەرامبەر یارییەکەى بردەوە و ئەنجامى کۆمەڵەکانیش شەش بە چوار و شەش بە سفر گێم بوو.

بەم ئەنجامە، یلینا سڤیتۆلینى ٢٣ ساڵ، خاوەنى پلەى چوارەمى ریزبەندى باشترین کچە یاریزانانى تێنسى جیهان، بۆ دووەم جار لەسەریەک بوو بە پاڵەوانى جامى دوبەى بۆ تێنسى سەر زەوى و پارێزگارى لە نازناوەکە کرد.
هـ ـ ر