كۆبوونەوەی ترامپ ‌و كیم
ئەو كۆبوونەوەیەی چارەنووسی شەڕی ئەتۆمی دەگۆڕێت

جیهان

22/03/2018‌ 1118 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا داوای چاوپێكەوتن‌و كۆبوونەوەی كیم جۆن ئۆنی سەرۆكی كۆریای باكووری قبووڵكردووە، كە ئەوە پێكەوتنێكی باشە لەپەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات.

قبووڵكردنەكەی دۆناڵد ترامپ بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ كیم جۆن ئۆنگ، دەكرێت لەمانگی پێنجی داهاتوو رووبدات، كە لەو بارەوە پرسیاری زۆر دەكرێت، لەوەی لەو كۆبوونەوەیە چی روو دەدا؟

ئەمە چ وادەیەكی مێژووییە؟
وەك سەرچاوەكان باسی دەكەن، كە بێگومان ئەم چاوپێكەوتنە بێهاوتایە، بەوەی یەكەم جارە لەنێوان سەرۆكی هەردوو وڵات ئەنجامدەدرێت.

سەرۆكەكانی پێشووی ئەمریكاو كۆریای باشوور پێشتر یەكتریان بینیوە، بەڵام یەك بینینەكان لەدەرەوەی ئۆفیسە فەرمییەكان بووەو چوارچێوەیەكی پرۆتۆكۆلی وەرنەگرتووە.

لێكۆڵەر مایكڵ ماددن سەر بەزانكۆی جۆن هۆپكینز بەبی بی سی راگەیاند "گرنگی ئەم چاوپێكەوتنە دەكرێت بەراود بكرێت، بەوەی نێوان نیكسۆن‌و سەرۆكی چین".

چی دەزانین لەبارەی ئەم چاوپێكەوتنە؟
كۆشكی سپی جەختی لەوە كردەوە، كە تڕامپ بەدڵنیاییەوە دەچێت بۆ لای كیم جۆنگ ئۆن لەمانگی پینجدا، بەڵام كات‌و شوینی سەردانەكە نازانرێت.

بەقسەی ماددن ئەگەرێكی خەمڵینراو هەیە، كە چاوپێكەوتنەكە لەگوندی پانمۆنجوون دەبێت، كە دەكەوێتە ناوچەیەكی نێوان كۆریای باكوورو باشوور، كە ئەو ناوچەیە لەهێزی سەربازی داماڵراوە.

هەروەها جۆن پارك سەر بەكۆمەڵەی كریكارانی كۆریا دەڵێت چاوپیكەوتنەكە دەكرێت لەناوچەیەكی بێ لایەندا بێت، لەچین، یان هەر ناوچەیەكی تر بێت.

ئەمە یەكەم جارە، لە ساڵی 2012وە دەسەڵاتی ئەمریكا بەشێوازێكی راستەوخۆ لەگەڵ دەسەڵاتی كۆریای باكوور كۆببنەوە بۆ گفتوگۆ لەسەر بەرنامەی چەكی ئەتۆمی.

كیم جۆنگ ئۆن تاكو ئێستا لەگەڵ سەركردەی بیانیدا چاوپێكەوتنی نەكردووە، جگە لەوەی دایناوە لەگەڵ سەرۆكی كۆریای باشوور موون جەی یەكتر ببینن لەمانگی چواردا لەپانمۆجوون.

باسی چی دەكرێت؟
دەست هەڵگرتن لەپەرەپێدانی چەكی ئەتۆمی بێگومان گرنگترین بەشی كۆبوونەوەو چاوپێكەوتنەكەی ترامپ‌و كیمە.

هەرچەندە كیم دەڵێت: بابەتی دەست هەڵگرتن لەچەكی ئەتۆمی قبوڵ دەكات‌و ئامادەیە، بەڵام كۆریای باكوور هێشتا بەڵێنی نەداوە بۆ ئەوە.

برووس بێنێت لێكۆلەوەری سەر بەدەزگای ڕاند، وتی: ئەمریكا پاڵ دەنێت بۆ دەست هەڵگرتن لە پەرەپێدانی چەكی ئەتۆمی بەتەواوی‌و كۆریای باكووریش دەڵێت: "ئەمە ئامانجی سەرەكی ئەوانیشە"، یەڵام ئەوەش جی جەندەها جار كیم وتویەتی: "دەستبەرداری چەكە ئەتۆمیەكانمان نابین".

خاڵێكی تر، كە باس بكرێت گەراندنەوەی ئەو ئەمریكییانەی لە پیۆنگیان گیراون بۆ وڵاتەكەی خۆیان، ئەوەش بەواژووكردنی بەیاننامەیەك، كە ئەمریكا دان بەتوانای كۆریای باكوور هەبوونی چەكی ئەتۆمی خۆی بنێت.

ماددن وتیشی: "پەیمانێكی ئاشتی دڵنیایی دەدات بە كۆریای باكوورو ئەمەش رێگری دەكات لەو بیركردنەوانەی لەپشت بەرنامەی چەكە ئەتۆمییەكانیانەوەن، كە بریتییە لەپێوستی بەرگری لەخۆكردن".

یەكیك لەمەرجەكان بۆ ئەم پەیماننامەیە دەكرێت كشانەوەی هێزە سەربازیەكانی ئەمریكا بێت لە باشووری كۆریا، كە ئەمەش دەكرێت كێشەی تر دروستبكات.

بێنێت هەروەها وتی: پێیوایە كیم جۆن پێشبینی ئەوە دەكات ئەگەر پەیمانێكی ئاشتی واژوو بكرێت ئەوە دوای 10 ساڵ هێزە سەربازییەكانی ئەمریكا لەكۆریای باشوور دەتوانن بكشێنرێنەوە.

پاشان ئەگەر ویستی لەگەڵ كۆریای باشوور یەكبگرنەوە، كە ئەمە ئاسانتر دەبێت بۆ پرۆسەی كشانەوەی هیزەكانی ئەمریكاو سەلامەتترین رێگەیە بۆ گەیشتن بەئامانجەكەی.

گەمارۆ ئابوورییەكانی ئەمریكا بۆ سەر كۆریای باكوور چی بەسەر دێت؟
لێكۆڵەرەوان دەڵێن قورسە پێشبینی بكرێت تا چ ڕادەیەك گەمارۆكانی ئەمریكا كەمدەكرێنەوە یا لادەبردرێن، دەشڵێن ئەمە پشت دەبەستێت بەسەركەوتوویی چاوپێكەوتنەكە.

بێنێت دەڵێت: كۆریای باكوور بەدڵنیاییەوە لابردنی ئابڵوقەكانی دەوێت ئەوە "داواكارییەكی سەرەكی ئەوان دەبێت."

پرسیارەكە ئەوەیە، كە ئایا گەمارۆكان بە بێ مەرج یاخود لەدوای دەست هەڵگەرتنی تەواوی كۆریای باكوور لەچەكی ئەتۆمی لادەبرێن؟

بێنێت باوەریشیوایە، كە ئەو گەمارۆ سەختانەی ئەمریكا خستوونییەتە سەر كۆریای باكوور وای لێكردوون قایل بن بەم كۆبوونەوەی نێوان ترامپ‌و كیم.

هەندێك راپۆرت هەبوون باسی  ئەوەیان دەكرد، كە ئەگەری هەیە كۆریای باكوور، دراوی لێببڕدرێت پێش مانگی ئۆكتۆبەر، كە ئەوە كێشەی بۆ ئەو وڵاتە دروستكردووە.

بەچیدا بۆمان دەردەكەوێت، كە چاوپێكەوتنەكە سەركەوتوو بووە؟
بەپێی ماددن چاوپێكەوتنەكە سەركەوتوو دەبێت ئەگەر رێكەوتنێك لەلایەن هەردوو لایەنەكە بكرێت‌و دەشڵێت "ئەگەر بگەنە خاڵێك، كە بەرهەمێكی دیار و ئاشكرای هەبێت وەك وەستاندنی تاقیكردنەوەی چالاكی چەكی ئەتۆمی‌و قبوڵ كردنی چاودێرانی جیهانی بۆ سەیركردنی كارگە ئەتۆمییەكانیان، ئەو كات سەركەوتوو دەبێت".

هەروەها ناوبراو پێیوایە، ئەگەری زیاترە هەردوولا بگەنە چارەسەرێكی ناوەندی‌و تێیدا هەردووكیان هەندێك شت دەستبەرداربن‌و هەندێكیش بەدەستبهێنن.

خراپترین حاڵەتی چاوپێكەوتنەكە چی دەبێت؟
خراپترین حاڵەت وەك بێنێت دەڵێت ئەوەیە كۆریای باكوور بێتە دەرەوە لەچاوپێكەوتنەكە لەبەر ئەوەی ئەمریكا بەبێ بایەخدان‌و بێ هەرەوەزیانە، بەڵام سیناریۆیركی باوەپێكراو ئەوەیە، كە هەردوولا شكست بهێنن لەبەدەستهینانی هیچ پێشكەوتنێك.

بێنێت وتی: "من پێی دەڵیم سیاسەتی ئیشی ئەمڕۆ خستنە سبەینێ، ئەو كات دوای دەخەین هەتا سەرۆكێكی ئەمریكای تر دێتە ئۆفیسەكەی كۆشكی سپی".

لەنزیك ساڵی 2030 كۆریای باكوور 200 چەكی ئەتۆمی دەبێت، ئەو كات چی روودەدات ئەگەر كۆریای باشور ناچاركەن  خۆی، بەدەستدەوە بدات؟ ئەگەر دیسان كێشەكە دوابخەینەوە ئەوا كێشەیەكی گەورەترمان بۆ دروست دەبێت، بێنێت وای وت.

وەرگێڕان: راستی كەریم