نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بە بەرزی مایەوە

جیهان

15/04/2018‌ 218 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان لەبەرزبوونەوە بەردەوامە، ئەوەش بەهۆی كاردانەوەكانی هێرش بۆ سەر سوریا.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، كە لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوت بەرزبوونەوەی تۆماركردووە، ئەوەش بەهۆی بەردەوامی مەترسییەكانی كاریگەری هێرش بۆ سەر سوریا.

ئاژانسەكە بڵاویشیكردەوە، بەهۆی ئەو مەترسییانەوە، نرخی نەوت لەم هەفتەیە بەرزترین ئاستی بەرزبوونەوەی تۆماركردووە، ئەوەش بەهۆی بەرزبوونەوەكانی چەند رۆژی رابردوو.

بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی لەكۆتا مامەڵەكان 66 سەنت بەرێژەی 0.84% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 72.64 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، كە لەماوەی ئەو هەفتەیە نرخەكەی 5 دۆلار بەرێژەی 8% نرخەكەی بەرزبووەتەوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 40 سەنت بەرێژەی 0.55% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 67.44 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، كە لەم هەفتەیە 8% نرخەكەی بەرزبووەتەوە.

چەند رۆژێكە ئەمریكا هەڕەشەی هێرشكردنە سەر سوریا دەكات‌و رۆژی شەممەش هێرشەكەی ئەنجامدا، كە رەنگە بەو هۆیەوە نرخی نەوت زیاتر بەرزبێتەوە.

هـ ـ ح