بەغدا بەردەوامدەبێت لەناردنی پارەی فەرمانبەرانی هەرێم

عیراق

15/04/2018‌ 982 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مەسعود حەیدەر ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، حكومەتی عێراق بەردەوامدەبێت لەموچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.

مەسعود حەیدەر لەمیانی لێدوانێكی راشیگەیاند، حكومەتی عێراق بڕی 317 ملیار دینار دەنێرێت، ئەوەش لەچوارچێوەی یاسای بودجەی گشتی.

ئەندامەكەی لیژنەی دارایی ئاشكراشیكرد، جگە لەو بڕە پارەیە بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم، 36 ملیاریش بۆ موچەی پێشمەرگە دەنێرێت.

ماوەی دوو مانگە حكومەتی عێراق دەستی بەناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم كردووە، ئەوەش لەدوای رێككەوتنی لەگەڵ حكومەتی هەولێر لەسەر ئەو پرسە.

هـ ـ ح