هاوكاری داعش.. عێراق ناوی كۆمپانیایەك‌و دوو كەس دەخاتە لیستی رەشەوە

عیراق

16/04/2018‌ 527 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
عێراق ناوی كۆمپانیایەكی حەواڵەو دوو كەسی خستووەتە لیستی لیژنەی تایبەت بەسزا نێودەوڵەتیـیەكان لەئەنجوومەنی ئاسایش.

كۆمپانیاكە ناوی (الكوسر)ە، كە خاوەنەكەشی بەناوی عومەر محەمەد ڕەحیم كوبەیسی‌و كەسێكی تر بەناوی سالم مستەفا محەمەد مەنسورەو خراونەتە لیستەكەوە بۆ سزادان.

عێراق لەرێگەی بەندی حەوتی یاسای نەتەوەیەكگرتووەكان ئەو كۆمپانیایەو كەسەكانی خستووەتە لیستەكەوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی تۆمەتبارن بەهاوكاری داعش.

بەپێی ئاژانسی فرانس پـرێس ئەو دوو كەسەی ناویان لەلیستەكەدایە، لەشەڕەكانی داعش لەساڵی 2016 كوژراون‌و ئێستا كار بۆ ئەوە دەكرێت سەرمایەكانیان بلۆك بكرێت.

هـ ـ ح