نێچیرڤان بارزانی: بەغدا لەناردنی پارەی موچە بەردەوامدەبێت

عیراق

17/04/2018‌ 610 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند حكومەتی عێراق پابەند دەبێت بەناردنی پارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.

نێچیرڤان بارزانی ئەمڕۆ سێ‌ شەممە لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی راشیگەیاند، بەپێی رێككەوتنی نێوان هەولێرو بەغدا، حكومەتی عێراق بەشێوەی مانگانە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت.

سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەبارەی چوونی شاندێكی هەولێر بۆ بەغدا، ئاشكرایكرد، كە تا ئێستا بڕیارنییە هیچ شاندێكی هەرێم سەردانی بەغدا بكات.

حكومەتی هەرێمی كوردستان‌و عێراق لەمانگی سێ‌ رێككەوتن لەسەر موچەی فەرمانبەرانی هەرێم، كە بەپێی رێككەوتنەكە بەغدا مانگانە 317 ملیار دینار رەوانەی هەولێر دەكات.

هـ ـ ح