گەشتی ئاسمانی نێوان تاران ‌و هەولێر دەستپێدەكاتەوە

کوردستان

17/04/2018‌ 371 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كونسوڵخانەی كۆماری ئیسلامی ئێران لەهەولێر رایگەیاند گەشتی ئاسمانیی نێوان تاران و هەولێر دەستپێدەكاتەوە.

مورتەزا عەبادی كونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران لەهەولێر لەوبارەیەوە ڕایگەیاند: "گەشتی ئاسمانی نێوان تارانو هەولێر، كە پێشتر لەلایەن بەغداوە ڕاگیرابوو لەڕۆژی هەینی داهاتوو دەستپێدەكاتەوە".

مورتەزا عەبادی  راشیگەیاند "گەشتی ئاسمانیی هەولێر- تاران هەموو هەفتەیەك دوو ڕۆژی سێشەممەو هەینی بەردەوام دەبێت‌و هەوڵی زیادكردنی گەشتەكانیش دەدەین".

كونسوڵی ئێران لەهەولێر سەبارەت بەگەشتی ئاسمانیی تاران- سلێمانیش ڕایگەیاند: گفتوگۆی باشمان لەبارەی كرانەوەی گەشتی ئاسمانی نێوان تاران- سلێمانیش كردوووەو كۆمپانیا ئاسمانییەكان ئێستا خەریكی ئەنجامدانی هەماهەنگی تەكنیكین و پاش تەواو كردنی كاروباری پێویست دەستبەجێكرانەوەی ئەو گەشتانەش ڕادەگەیەنرێت.

دوای راپرسییەكەی 25ی ئەیلولی رابردوو حكومەتی عێراق سزای هەرێمی كورستانیداو بۆ ئەوەش چەند مانگێك فڕۆكەخانەكانی هەولێرو سلێمانی بەڕووی گەشتە ئاسمانییەكان داخست.

هـ ـ ح