نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان زیاتر بەرزدەبێتەوە

جیهان

18/04/2018‌ 292 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان رووی لەبەرزبوونەوە كرد، ئەوەش بەهۆی كەمبوونەوەی بەرهەمی ئەمریكا.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ چوار شەممە لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی، هەر بەرمیلێكی بە 72.17 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، ئەوەش دوای ئەوەی نرخەكەی 59 سەنت بەرێژەی 0.8% بەرزبووەتەوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی خاوی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكان 59 سەنت بەرێژەی 0.9% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 67.11 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

چەند رۆژێكە بەرهەمی نەوتی ئەمریكا رووی لەكەمبوونەوە كردووەو ئەوەش كاریگەری زۆری لەسەر بازاڕی نەوت داناوە.

هـ ـ ح