وەزیری دارایی ڕوونکردنەوەیەکی دەربارەی موچەی پاسەوانی تایبەت بڵاوکردەوە

کوردستان

18/04/2018‌ 1865 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نوسینگەی رۆژنامەوانی وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایدەگەێنێت "ئەو هەواڵانە دورن لە ڕاستیەوە کە پاسەوانە تایبەتییەکان موچە بە شێوازی نوێ وەرناگرن".


ئەمڕۆ چوارشەممە نوسینگەی ڕۆژنامەوانی ڕێباز حەملان وەزیری دارایی و ئابوریی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و ڕایگەیاندوە "ئەو راپۆرتە هەواڵە دوور لە ئیتیكی رۆژنامەوانی و بێ بەڵگەیە، بە بێ وەرگرتنی زانیاری و رای وەزارەتمان سەر لەبەری راپۆرتەكە دوورە لە راستی و لە كۆبوونەوەكە هیچ بابەتێكی لەو جۆرە باس نەكراوە."


دەقی ڕوونکردنەوەکە:


لە گەشتی هەواڵەكانی كەناڵی KNN راپۆرتە هەواڵێك بڵاوكرایەوە و تیایدا هاتبوو كە گوایە لە پەراوێزی كۆبوونەوەی رۆژی سێ شەممەی رابردووی ئەنجوومەنی وەزیران، وەزیری دارایی و ئابووری بە وەزیری ناوخۆی وتووە مووچەی هێزەكانی پۆلیسی پاسەوانی بە سیستەمی نوێی مووچە دابەشنەكرێت.


ئێمە لە نوسینگەی رۆژنامەوانی وەزیری دارایی و ئابوری رایدەگەینین "ئەم راپۆرتە هەواڵە دوور لە ئیتیكی رۆژنامەوانی و بێ بەڵگەیە، بە بێ وەرگرتنی زانیاری و رای وەزارەتمان سەر لەبەری راپۆرتەكە دوورە لە راستی و لە كۆبوونەوەكە هیچ بابەتێكی لەو جۆرە باس نەكراوە".


هەروەها لەسەرەتای چاككردنی سیستەمی نوێی مووچە  وەزیری دارایی و ئابووری وتویەتی بە فەرمانی ئەنجوومەنی وەزیران 10 ملیار دینار بۆ مووچەی وەزارەتی ناوخۆ دانراوە بۆ پێداچوونەوە بە مووچە بە سیستەمی نوێ،  وەزارەتی دارایی و ئابووری ئەو بڕە پارەیەی بۆ وەزارەتی ناوخۆ ئامادەكردوە و لەسەر ئەو بڕیارە وەزارەتی ناوخۆ سەرپشك كراوە بۆ دەستكاریكری سیستەمی نوێی مووچە.


بۆ وەبیر هێنانەوەش سیستەمی نوێی مووچە سەرچاوەكەی 378 ملیار دیناری وەزارەتی سامانە سروشتیەكان و 317 ملیار دیناری بەغدایە.


لە كۆتایدا هیوادارین دامودەزگاكانی حكومەت و دەرونی مووچەخۆران تێكەڵ بە بانگەشەی هەڵبژاردن  و ململانێی حزبی نەكرێن.

هـ ـ ر