نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بۆ سەروو 74 دۆلار بەرزدەبێتەوە

جیهان

19/04/2018‌ 584 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت بەرزبوونەوەیەكی تری تۆماركردو بۆ سەروو 74 دۆلار بەرزبووەوەو ئەگەر هەیە نرخەكەی زیاتریش بەرزبێتەوە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە لەسەرەتای كردنەوەی بازاڕەكان نرخی نەوت بە 73 دۆلارو چەند سەنتێك مامەڵەی پێوەدەكرا، بەڵام ئێستا نرخەكەی بۆ سەروو 74 دۆلار بەرزبووەتەوە.

بەپێی ئاژانسە جیهانییەكان لەكۆتا مامەڵەكان نرخی نەوت 0.79 دۆلار بەرێژەی 1.7% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی گەیشتووەتە 74.27 دۆلار.

هەر بەپێی ئاژانسە جیهانییەكان، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش بەرزبوونەوەی لەكۆتا مامەڵەكان تۆماركردووەو 0.70 دۆلار، بەرێژەی 1.02% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 69.16 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، چەند رۆژێكە نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان رووی لەبەرزبوونەوە كردووە، ئەوەش بەهۆی خواستی سعودییە بۆ بەرزكردنەوەی نرخەكەی‌و كەمبوونەوەی بەرهەمی ئەمریكا.

هـ ـ ح