شاندێكی هەرێم بۆ پرسی دەروازە سنوورییەكان دەچێتە بەغدا

عیراق

19/04/2018‌ 610 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شاندێكی هەرێمی كوردستان بۆ پرسی دەروازە سنوورییەكان سەردانی بەغدا دەكەن‌و لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی كۆدەبنەوە.

شاندەكە لەبەرپرسانی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان پێكدێن‌و قسە لەسەر كردنەوەی دەروازە سنوورییە لاوەكییەكانی هەرێم لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ‌ دەكەن.

حكومەتی عێراق ماوەیەكە بڕیاری داخستنی دەروازە سنوورییە نا فەرمییەكانی هەرێمی داوەو ئێستا هەوڵەكان چڕكراونەتەوە بۆ كردنەوەی ئەو مەرزانە.

زۆربەی دەروازە سنوورییە نا فەرمییەكانی هەرێم لەگەڵ وڵاتی ئێرانەو ساڵانە لەو دەروازانەوە بە بەهایەكی زۆر كاری بازرگانی دەكرێت.

هـ ـ ح