نەوت بەرزترین نرخی چوار ساڵی ڕابردوی تۆمارکرد

کوردستان

20/04/2018‌ 1491 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠١٤وە تا ئێستا بەرزترین ئاستی بەخۆوە بینی و بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتە ٧٣ دۆلار و ٩٣ سەنت.


دوێنێ پێنج‌شەممە بەرمێلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٧٣ دۆلار و ٧٣ سەنتەوە مامەڵەی پێوەکرا، ئەوەش بەرزترین ئاستییەتی لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠١٤وە لەکاتێکدایە پێش ئەو مانگە نرخی بەرمیلێک ٦٨ دۆلار و ٩١ سەنت بووە.


هاوکات هەردونێش بەرمێلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٦٨ دۆلار و ٧٥ سەنتەوە مامەڵەی پێوەکراوە.


بەپێی بڵاوکراوەکانی میدیا جیهانییەکان "هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ سنوردارکردنی ئاستی هەناردەکردنی نەوت لەلایەن ڕێکخراوی ئۆپیک و ڕوسیاوە، کە گەورەترین بەرهەمهێنی نەوتن لە جیهاندا".
هـ ـ ر