بەرمیلێك نەوت لەسەروو 74 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەكرێت

جیهان

21/04/2018‌ 188 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی یەك بەرمیل نەوتی پێوانەیی جیهانی، لەسەروو 74 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەكرێت، كە ئەمڕۆش نرخەكەی بەرزبووەتەوە.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 28 سەنت بەرێژەی 0.4% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێك بە 74.06 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 7 سەنت بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 68.40 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

چەند رۆژێكە نرخی نەوت رووی لەبەرزبوونەوە كردووە، كە ئەو نرخەی لەچەند رۆژی رابردوو تۆماریكردووە، لەچوار ساڵی رابردوو هاوشێوەی نەبووە.

هـ ـ ح