حكومەتی هەرێم دەست بەدابەشكردنی موچەی مانگی 2 دەكات

کوردستان

21/04/2018‌ 7680 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ماجید شنگالی پەرلەمانتاری پارتی دیموكرات رایگەیاند، كە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەست بەدابەشكردنی موچەی مانگی دوو دەكات.

ماجید شنگالی لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەوانی ئەمڕۆ شەممە راشیگەیاند، بەم نزیكانە حكومەتی هەرێم دەست بەدابەكردنی موچەی مانگی دوو دەكات‌و بڕیارە لەو بارەشەوە خشتەی نوێی دابەشكردنی موچە بڵاوبكرێتەوە.

ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەش كردووە، كە ئەگەر پرۆژەی چاكسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان بچێتە بواری جێبەجێكردن، ئەوە حكومەت بەتەواوی سیستەمی پاشەكەوتی موچە لەسەر فەرمانبەران هەڵدەگرێت.

ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی راگەیاندووە، كە حكومەتی عێراق پابەنددەبێت بەناردنی بەشە بوجەی هەرێم مانگانەو حكومەتی هەرێمیش بەو پارەو داهاتی خۆی موچە دابەشدەكات.

هـ ـ ح