نهێنی جیابوونەوەی جۆن سینا لەدەستگیرانەكەی

هەمەڕەنگ

21/04/2018‌ 517 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەواڵی جیابوونەوەی جۆن سینا لە نیكی بیلای دەستگیرانی بووەتە رۆژەڤی میدیاكان.

بەپێی سەرچاوەكان، سینا و نیكی لەسەر جیابوونەوەكان بەرێكەوتن بووە، ئەوەش بەهۆی خواستی بیلا بۆ بوونی منداڵ‌و گرێبەستی هاوسەرگیرییان، بەڵام سینا ئەوەی رەتكردووەتەوە.

هەر بەپێی سەرچاوەكان گرێبەستی هاوسەرگیری نێوان ئەو دوانە 75 لاپەڕە بووە، بەڵام لەكۆتایی لەسەر وردەكاری رێككنەكەوتوون‌و بڕیاری جیابوونەوەیاندا.

لەساڵی 2017 سینا لەناو یاریگای یاری بۆكسێنی ئازاد، كە خۆی یاریزانێكی بەناوبانگی ئەو یارییە، داوای هاوسەرگیری لەبیلا كرد.

هـ ـ ح