شارپرێس:
دابه‌شنه‌كردنی موچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم مانگێكی ته‌واوی تێپه‌ڕاندوه، تا ئێستاش دیارنییه موچه‌ی ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته به‌سیستمه كۆنه‌كه‌ی پاشه‌كه‌وت، یاخود سیستمی نوێی گۆڕانكاری له‌پاشه‌كه‌وتدا دابه‌شده‌كرێت، به‌رپرسانی دارایی‌و ناوخۆ و پێشمه‌رگه‌ش تا ئێستا له‌وباره‌یه‌وه نه‌گه‌یشتوونه‌ته ڕێككه‌وتن.
گۆڕانكاریی له‌پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانی گرته‌وه جگه له‌ناوخۆ و پێشمه‌رگه، هاوكات زۆرینه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان به‌سیستمی نوێ موچه‌ی مانگی یه‌ك-یان وه‌رگرت جگه له‌و دوو وه‌زاره‌ته، به‌وته‌ی ئاواز حه‌مید ئه‌فه‌ندی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایش له‌په‌رله‌مانی كوردستان كه بۆ شارپرێس قسه‌یكرد، وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و دارایی تا ئێستا نه‌گه‌یشتوونه‌ته دوا بڕیار له‌باره‌ی گۆڕانكاری له‌پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته.
گه‌رچی پێشتر وا بڵاوكرایه‌وه ئه‌م هه‌فته‌یه موچه‌ی پێشمه‌رگه دابه‌شده‌كرێت، به‌ڵام به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی شارپرێس یه‌كه ژمێریارییه‌كانی پێشمه‌رگه تا ئێستا نازانن به چ سیستمێك لیستی موچه‌ی مانگی یه‌ك ئاماده بكه‌ن، به سیستمی نوێی پاشه‌كه‌وتی موچه یاخود سیستمه كۆنه‌كه‌ی پاشه‌كه‌وت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی شارپرێس، وه‌زاره‌تی ناوخۆ نایه‌وێت به‌بێ گۆڕانكاریكردن له‌پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی پۆلیسی پاسه‌وانییه‌كان، خشته‌ی نوێی موچه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌ته ڕابگه‌یه‌نێت، پێشتریش ئه‌یوب عه‌بدوڵا سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایش له‌په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌وه‌ی بۆ شارپرێس ئاشكراكرد، كه وه‌زیری ناوخۆ جه‌ختیكردوه‌ته‌وه له‌وه‌ی ده‌بێت موچه‌ی پاسه‌وانییه‌كانیش هاوشێوه‌ی هێزه‌كانی دیكه‌ی ناوخۆ گۆڕانكاری تیادا بكرێت.
شارپرێس زانیویه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕانكاری له‌پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی سه‌رجه‌م هێزه‌كانی ناوخۆدا بكرێت، ئه‌وا ده‌بێت 18 ملیار دینار له‌به‌رده‌ستدا بێت، به‌ڵام ئێستا پاره‌ی ته‌رخانكراو بۆ ئه‌و وه‌زاره‌ته له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه ته‌نیا 10 ملیار دیناره.
دابه‌شنه‌كردنی موچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم مانگێكی ته‌واوی تێپه‌ڕاندوه، تا ئێستاش دیارنییه موچه‌ی ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته به چ سیستمێك دابه‌شده‌كرێت، تاكه به‌ربه‌ستیش بۆ گۆڕانكاری له‌موچه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، دابیننه‌كردنی پاره‌ی پێویسته له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ.
ڕ . ج