ئێنێستا قسە لەسەر بڕیارە یەكلاكەرەوەكە دەكات

وەرزش

22/04/2018‌ 217 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەندرێس ئێنێستای ئیسپانی‌و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە، قسەی لەسەر بڕیاری كۆتایی‌و یەكلاكەرەوەكەی كرد، كە بڕیارە هەفتەی داهاتوو رایبگەیەنێت.

ئەندرێس ئێنێستا لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، كە هەفتەی داهاتوو هەموو كەس گوێبستی بڕیاری كۆتایی دەبن، لەبارەی مانەوە، یان رۆشتنم لەیانەی بەرشەلۆنە.

یاریزانە ئیسپانییەكە راشیگەیاند، كە ئەو بڕیاری خۆی داوەو كەسیش ناتوانێـت بڕیارەكەی بگۆڕێت، لەدوای یەكلابوونەوەی خولی ئیسپانی بڕیاری كۆتایی لەو بارەوە دەدەین.

قسەكانی ئێنێستا دوای یاری كۆتایی جامی شای ئیسپانی بوو، كە شەوی رابردوو لەنێوان بەرشەلۆنەو ئیشبیلییە بەرێوەچوو، یانە كەتەلۆنییەكە توانی نازناوەكە بباتەوە.

ئێنێستا ئەوەشی راگەیاند، دڵخۆشە بە بردنەوەی ئەو نازناوەو هەفتەی داهاتووش كار بۆ ئەوە دەكەن، بۆ ئەوەی خولی ئیسپانی یەكلابكەنەوە، چونكە كەس ناتوانێت رێگرییان لێبكات.

هـ ـ ح