وێنەیەكی رۆناڵدۆ دەبێـتە رۆژەڤی میدیا ئەڵمانییەكان

وەرزش

22/04/2018‌ 506 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وێنەیەكی كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی‌و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید بووەتە رۆژەڤی میدیا ئەڵمانییەكان.

رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی لەسەر وێنەكە نووسیوییەتی، كە كریستیانۆ رۆناڵدۆ لەپێش یاری بەرانبەر یانەی بایەرن میونیخ پشوویەكی زۆری وەرگرتووە، بۆیە دەبێت ئاگاداری ئەو یاریزانە بن.

وێنەكەی كریستیانۆ رۆناڵدۆ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستگرام بڵاوكراوەتەوە، كە تێدا دەردەكەوێت ئەو یاریزانە لەسەر كورسییەك دانیشتووەو خەوتووە.

رۆژنامەكە باسی لەوەش كردووە، كە رۆناڵدۆ بە پشوو وەرگرتن باشتر بۆ یاریكردن بەرانبەر بایەرن میونیخ ئامادەدەبێت، بۆیە دەبێت یاریزانەكانی ئەو یانە ئەڵمانییە بە باشی خۆیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئامادە بكەن.

بڕیارە لەناوەڕاستی ئەو هەفتەیە یانەی بایەرن میونیخ‌و ریاڵ مەدرید لەیاری پێش كۆتایی رووبەڕووی یەك ببنەوە، ئەوەش لەچوارچێوەی یارییەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

هـ ـ ح

بەپەلە