كچە هونەرمەندێكی ئیسرائیلی بەرگری لە فەڵەستینییەكان دەكات

هەمەڕەنگ

22/04/2018‌ 299 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ناتالی بۆرتمان كچە هونەرمەندی ئیسرائیلی، بەهەڵوێستێكی بەرگری لەفەڵەستینییەكان كرد.

ناتالی بۆرتمان، كە هاوكات هەڵگری رەگەزنامەی ئەمریكییە، رەتیكردووەتەوە، كە بەشداری ڤستیڤاڵێكی كۆمپانیای "جینیسیس برایز" بكات، كە بڕیارە لەئیسرائیل سازبكرێت.

ئەو هونەرمەندە وەك هەڵوێستێك لەبەرانبەر هەوڵەكانی وڵاتەكەی بەرانبەر فەڵەستینییەكان بووە، كە گوایە ئیسرائیل خاكی فەڵەستینییەكان داگیردەكات.

ناتالی بۆرتمان بەفەرمی ئەوەی راگەیاندووەو ئەوەش كاردانەوەی زۆری لەناو شەقامی ئیسرائیلی دروستكردووەو لەلایەن هاووڵاتیانی وڵاتەكەی رەخنەیەكی زۆری لێدەگیرێت.

هـ ـ ح