عێراق خراپترینە.. باشترین رەگەزنامەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست‌و ئەفریقا ئاشكراكران

عیراق

22/04/2018‌ 1197 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دەزگای "هینلی وشركاۆه" لیستێكی بڵاوكردەوە، كە تایبەتە بە باشترین رەگەزنامەكانی جیهان‌و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست‌و باكووری ئەفریقا.

بەپێی لیستەكە فەرەنسا باشترین رەگەزنامەی لەسەر ئاستی جیهان هەیە، بەدوای ئەویش لەرۆژهەڵای ناوەڕاست ئیمارات باشترین رەگەزنامەی هەیە، كە ئەو رەگەزمامەیە لەپلەی 46 جیهانییە.

هەروەها لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كوێت لەپلەی دووەمە، كە پلەی 82 جیهانی هەیەو لەپلەی سێیەمیش رەگەزنامەی قەتەرە، كە لەسەر ئاستی جیهان لەپلەی 87.

لەسەر ئاستی ئەفریقاش رەگەزنامەی تونس لەپلەی یەكەمە، كە پلەی 110ی جیهانی گرتووەو بەدوای ئەویش مەغریب دێت، كە پلەی 123 ی جیهانی گرتووەو رەگەزنامەی جەزائیریش لەپلەی سێیەم دێت، كە پلەی 129  گرتووە.

هەرچی خراپترین رەگەزنامەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، رەگەزنامەی وڵاتی عێراقە، كە پلەی 165 جیهانی گرتووەو بەدوای ئەویش سوریایە، كە پلەی 162ی وەرگرتووە.

هـ ـ ح