ریاڵ مەدریدو رۆناڵدۆ رێكدەكەون

وەرزش

22/04/2018‌ 322 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
خۆسێ ئەنخێلی بەرێوبەری گشتی یانەی ریاڵ مەدرید رایگەیاند، كە یانەكەی لەگەڵ كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی‌و یاریزانی یانەكەی گەیشتووەتە رێككەوتن.

خۆسێ ئەنخێل لەمیانی لێدوانێكی بۆ رۆژنامەی ماركا راشیگەیاند، رێككەوتنەكە بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانەیە لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید، ئەوەش بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی لەیارییەكان پێشكەشی دەكات.

ئەو بەرێوەبەرە ئەوەشی راگەیاندووە، رێككەوتنەكە بەشێوەیەكە رۆناڵدۆ تا ساڵی 2021 لەیانەی ریاڵ مەدرید دەمێنێتەوەو موچەی ساڵانەشی بۆ 30 ملیۆن یۆرۆ بەرزدەكرێتەوە.

رۆناڵدۆ پێشتر تا ساڵی 2020 گرێبەستی لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید هەبوو، كە موچەی ساڵانەی 21 ملیۆن یۆرۆ بوو، بەم دوایانە داوای نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی كرد.

هـ ـ ح