ئەردۆغان هەڕەشەی هێرشكردنە سەر كۆبانی دەكات

کوردستان

22/04/2018‌ 2420 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆك كۆماری توركیا هەڕەشەی هێرشكردنە سەر كانتۆنی كۆبانی رۆژئاوای كوردستانی كرد.

رەجەب تەیب ئەردۆغان ئەمڕۆ شەممە لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەكەیان لەسوریا، بۆ هێرشكردنە سەر یەكینەكانی پاراستنی گەل یەپەگە بەردەوامدەبێت.

سەرۆك كۆماری توركیا راشیگەیاند، كە هێرشەكەیان بۆ سەر ئەو ناوچانەیە، هێزە كوردییەكانی لێجیگیركراوە، بەتایبەتی ناوچەكانی كۆبانی، كە ئەو بەعەرەبییەكەی‌و بە "عەین عەرەب" ناوی هێنا.

ئەردۆغان جەختیشیكردەوە، جكە لەهێرشی سەر كۆبانی هێرشی سەر مەنبەج‌و تەل رەفعەت‌و ناوچەكانی تریش دەكەن، كە بەدەست هێزە كوردییەكانەوەیە.

ئەمە لەكاتێكدایە، ماوەی رابردوو سوپای توركیا هێرشی كردە سەر كانتۆنی عفرین لەرۆژئاوای كوردستان، كە پێشتر بەدەست شەرڤانانی یەپەگەوە بوو.

هـ ـ ح