فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان هۆكاری تەقەكردنەكەی ناو كۆشكی پاشایی بووە

جیهان

22/04/2018‌ 1450 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان هۆكاری تەقەكردنەكەی ناو كۆشكی پاشایی سعودییە بووە، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوی وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتە.

وەزارەتی ناوخۆی سعودییە ئەمڕۆ یەك شەممە رایگەیاند، كە شەوی رابردوو لەناوچەی حەرامی لەریازی پایتەختی سعودییە، تەقە كراوە، كە ئەو ناوچەیە تایبەتە بەكۆشكی پاشایی.

وەزارەتەكە راشیگەیاند، هۆكاری تەقەكردنەكە، ئەوە بووە، كە فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی جۆری لاستیكی بەو ناوچەیە سووڕاوەتەوەو لەلایەن هێزە ئەمنی‌و پاسەوانەكانی كۆشكەكە تەقەی لێكراوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، شەوی رابردوو لەناو كۆشكی پاشایی سعودییە، تەقەیەكی زۆر كراو میدیاكانیش گوانی ئەوەیان كرد، كێشەی ناوخۆیی ناو بنەماڵەی پاشایی بێت‌و واش بڵاوكرایەوە، كە هەولێكی كودەتا بووە.

هــ ح