وەزارەتی دارایی خشتەیەكی نوێی دابەشكردنی موچە رادەگەیەنێت

کوردستان

23/04/2018‌ 2010 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی دارایی خشتەیەكی نوێی دابەشكردنی موچە رادەگەیەنێت، كە بەپێی خشتەكە لەم هەفتەیە موچەی چەند یەكەیەكی سەربازی دابەشدەكات.

بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن‌و پەیوەندییەكانی وەزارەتی دارایی‌و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ دوو شەممە خشتەیەكی نوێی مووچەی راگەیاند.

بەپێی خشتەكە لەسبەینێوە تا پێنجشەممەی داهاتوو موچەی چەند وەزارەت و دەستەیەك دابەشدەكرێت.

سێشەممە  24-4-2018:  
- ئەنجوومەنی ئاسایش
- وەزارەتی ناوخۆ

چوارشەممە 25-4-2018:
- خانەنیشنی سەربازی و مەدەنی 
- زێرەڤانی و بەرگری و فریاكەوتن 

پێنجشەممە 26-4-2018:
- وەزارەتی پێشمەرگە 
- یەكەكانی 70 و 80  

هـ ـ ح