پێشبینی دەكرێت نرخی بەرمیلێك نەوت بگاتە 80 دۆلار

جیهان

24/04/2018‌ 546 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پێشبینی دەكرێت نرخی بەرمیلێك نەوت بگاتە 80 دۆلار، ئەوەش لەمانگی ئەپرێڵی داهاتوو.

ئەلكسەندەر نۆڤاك وەزیری وزەی روسیا رایگەیاند، پێشبینی دەكەن لەمانگی پێنجی داهاتوو نرخی یەك بەرمیل نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بگاتە 80 دۆلار.

ئەلیكسەندەر نۆڤاك هۆكاری ئەو پێشبینییەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە، كە رووداوەكانی ناوچەكە گۆڕانی زۆری بەسەردا دێت، هەروەها پێشبینی كەمبوونەوەی زیاتری بەرهەمی نەوتی كرد.

ئەمە لەكاتێكدایە، چەند رۆژێكە نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرز دەبێتەوەو لەسەروو 74 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەكرێت‌و ئەگەریش هەیە نرخەكەی زیاتریش بەرز بێتەوە.

هـ ـ ح