روسیا دەبێتە دووەم گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوت لەسەر ئاستی جیهان

جیهان

24/04/2018‌ 732 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
روسیا بووە دووەم وڵاتی بەرهەمهێنەری نەوت، ئەوەش لەسەر ئاستی جیهان‌و لەدوای وڵاتی سعودییە.

روسیا بە بەرهەمهێنانی 9.533 ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە بووەتە دووەم گەورەترین بەرهەمهێنانی نەوت لەسەر ئاستی جیهان.

روسیا بۆ مانگی 11 یەم لەسەر یەك توانیویەتی رۆژان 9.982 ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەم بهێنێت، كە ئەوەش ئاستێكی پێوانەییە بۆ ئەو وڵاتە.

بە بەرهەمهێنانی سعودییە، ئێستا ئاستی بەرهەمهێنانی وڵاتانی ئەندام لەئۆپیك گەیشتووەتە 32.186 ملیۆن بەرمیل  نەوت، كە لەناویاندا عێراق 4.425 ملیۆن بەرمیل نەوت رۆژانە بەرهەم دەهێنێت.

هـ ـ ح