شارپرێس:
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم گۆڕانكاری له‌پاشكه‌وتی موچه‌ی یه‌كه‌ی پاسه‌وانی سه‌ر به‌و وه‌زاره‌ته كرد، له‌مانگی داهاتوشه‌وه یه‌كه‌ی پاسه‌وانی به‌و سیستمه نوێیه موچه وه‌رده‌گرێت.
به‌گوێره‌ی خشته‌ی نوێی گۆڕانكاری له‌پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی یه‌كه‌ی پاسه‌وانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ كه ده‌ست شــارپـــریـــَس كه‌وتووه، بڕی پاشه‌كه‌وتی پۆلیسی پاسه‌وانی گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا هاتووه، له‌مانگی داهاتووشه‌وه ئه‌و هێزه‌ی سه‌ربه‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌گوێره‌ی ئه‌و خشته نوێیه موچه وه‌رده‌گرن.
پێشتریش ئاواز حه‌مید ئه‌فه‌ندی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایش له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌شارپرێس-ی ڕاگه‌یاند، له‌مانگی داهاتوه‌وه گۆڕانكاریی به‌سه‌ر موچه‌ی هێزه‌كانی ناوخۆدا دێت، به‌ئاراسته‌ی باشتر ده‌چێت.
ڕ . ج