نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان روو لەبەرزبوونەوە دەكاتەوە

جیهان

26/04/2018‌ 337 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان رووی لەبەرزبوونەوە كردەوە، ئەوەش دوای ئەوەی رۆژی رابردوو نرخەكەی نزمبووەوە.

ئاژانسی رۆیتەرز ئەمڕۆ پێنج شەممە بڵاویكردەوە، كە نرخی نەوت لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ رووی لەبەرزبوونەوە كردووەتەوە، ئەوەش بەهۆی زۆربوونی بەرهەمی ئەمریكا.

بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی، 14 سەنت بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 74.00 دۆلارا مامەڵەی پێوەكراوە، ئەوەش دوای ئەوەی رۆژی رابردوو نرخەكەی بۆ خوار 74 دۆلار دابەزی.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 35 سەنت دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 68.05 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هـ ـ ح