نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەیەكی تر تۆماردەكات

جیهان

27/04/2018‌ 452 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەیەكی تۆماركرد، كە چەند رۆژێكە نرخەكەی بەرزدەبێتەوە.

ئاژانسی رۆیتەرز ئەمڕۆ هەینی بڵاویكردەوە، كە بەهۆی هەڕەشەكانی ئەمریكاو زیاتركردنی گەمارۆكانی سەر ئێران نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبووەتەوە.

ئاژانسەكە بڵاویشیكردەوە، جگە لەهەڕەكانی ئەمریكا بۆ گەمارۆدانی ئێران، بەرهەمی كێڵگە نەوتییەكانی فەنزوێلا كەمیكردووەو ئەوەش كاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت هەبووە.

بەپێی ئاژانسەكە، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ، نرخی نەوتی برێنتی پێوانەیی جیهانی 74 سەنت بەرزبووەتەوەو هەر بەرمێكی بە 74.74 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە 14 سەنت بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 68.19 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هـ ـ ح