نرخی دراوەكان.. نرخی دۆلار لەبازاڕەكانی هەرێم بەنزمی مایەوە

کوردستان

29/04/2018‌ 1314 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی دۆلار لەبازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكە، هەر 100 دۆلارێكی ئەمریكی بەرانبەرە بە 119 هەزارو 750 دیناری عێراقی.

بەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە نرخی 100 دۆلار بەرانبەر 119 هەزارو 750 دیناری عێراقی بووە، كە ئەو نرخە چەند رۆژێكە ناجێگیرەو ئەمڕۆش نرخەكەی بەنزمی ماوەتەوە.

هەروەها نرخی 100 یۆرۆی ئەوروپی بەرانبەر 146 هەزارو 500 دیناری عێراقی‌و 100 پاوەنیش بەرانبەر 167 هەزارو 500 دیناری عێراقی بووە، كە نرخی ئەو دوو دراوەش چەند رۆژێكە ناجێگیرە.

تمەنی ئێرانیش بەرانبەر دیناری عێراقی بەشێوەیەكە، كە 100 هەزار تمەن بە 23 هەزارو 500 دینارەو 100 لیرەی توركیش بە 30 هەزار دیناری عێراقییە.

هـ ـ ح