نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان نزمبوونەوەیەكی تر تۆمار دەكات

جیهان

29/04/2018‌ 387 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان نزمبوونەوەیەكی تری تۆماركرد، ئەوەش دوای ئەو بەرزبوونەوەی لەچەند رۆژی رابردوو تۆماریكرد.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی، 18 سەنت بەرێژەی 0.2% رووی لەنزمبوونەوە كردووەو هەر بەرمیلێكی بە 74.48 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 22 سەنت بەرێژەی 0.3% نزمبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 68.2 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

دابەزینی نرخی نەوت لەكاتێكدایە، كە لەچەند رۆژی رابردوو، نرخی نەوت زنجیرەیەك بەرزبوونەوەی تۆماركرد، ئەوەش بەهۆی ئەو نائارامییەی بەهۆی رووداوەكانی جیهان لەبازاڕەكانی نەوت دروستبوو بوو.

هـ ـ ح