حكومەتی هەرێم پێش هەڵبژاردنی عێراق موچەیەك دابەش دەكات

کوردستان

29/04/2018‌ 3294 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
حكومەتی هەرێم پێش هەڵبژاردنی عێراق موچەیەك دابەش دەكات، ئەوەش بەپێی قسەی سەرچاوەیەكی وەزارەتی دارایی.

سەرچاوەكە، كە ئەمڕۆ یەك شەممە قسەی بۆ پێگەی شەفەق نیوز كردووە، رایگەیاندووە، پێش هەڵبژاردنی 12 ئایاری داهاتووە، وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم موچەی فەرمانبەران دابەش دەكات.

سەرچاوەكە ئاشكراشیكرد، كە وەزارەتی دارایی سەرەتا موچەی وەزارەتەكانی پەروەردەو تەندروستی دابەش دەكات‌و دواتر دەست بەدابەشكردنی وەزارەتەكانی ترو دەستەكان دەكات.

ئەمە لەكاتێكدایە، حكومەتی هەرێم لەكۆتایی مانگی رابردوو موچەی مانگی یەكی رابردووی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشكرد.

هـ ـ ح