نرخی دراوەكان.. دۆلار لەخوار 120 هەزارەوە مامەڵەی پێوەدەكرێت

کوردستان

30/04/2018‌ 895 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی دۆلار لەبازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكە، هەر 100 دۆلارێكی ئەمریكی بەرانبەرە بە 119 هەزارو 850 دیناری عێراقی.

بەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە نرخی 100 دۆلار بەرانبەر 119 هەزارو 850 دیناری عێراقی بووە، كە ئەو نرخە چەند رۆژێكە ناجێگیرەو ئەمڕۆش نرخەكەی نزمبووەتەوە، بەشێوەیەك چەند ساڵێكە ئەو نرخەی تۆمارنەكردووە.

هەروەها نرخی 100 یۆرۆی ئەوروپی بەرانبەر 149 هەزارو 500 دیناری عێراقی‌و 100 پاوەنیش بەرانبەر 168 هەزارو 500 دیناری عێراقی بووە، كە نرخی ئەو دوو دراوەش چەند رۆژێكە ناجێگیرە.

تمەنی ئێرانیش بەرانبەر دیناری عێراقی بەشێوەیەكە، كە 100 هەزار تمەن بە 23 هەزارو 500 دینارەو 100 لیرەی توركیش بە 30 هەزار دیناری عێراقییە.

هـ ـ ح