بەهەدەردانی ملیۆنان دینار
كەیسێكی گەندەڵی گەورە لەهەرێم ئاشكرادەكرێت

کوردستان

30/04/2018‌ 2683 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
جەمال كۆچەر ئەندامی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، كە كەسێكی گەورەی گەندەڵی ئاشكراكردووەو بەو هۆیەوە ملیۆنان دینار بەهەدەر دراوە.

جەمال كۆچەر ئەمڕۆ سێ‌ شەممە لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەوانی راشیگەیاند، كە كەیسە گەندەڵییەكە لەبەرێوەبەراتی گشتی پەروەردەی پارێزگای دهۆك بووە، كە ئەوان وەك لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان بەدواداچوونیان بۆ كردووە.

جەمال كۆچەر ئەوەشی راگەیاند، لێكۆڵینەوە لەكەیسەكە بەردەوامی هەیەو تائێستا ئاشكرابووە، كە ملیۆنان دۆلار بەو هۆیەوە بەهەدەر دراوە.

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی كوردستان جەختیكردەوە، بەدواداچوونی تەواو بۆ كەیسەكە دەكەن‌و دوای دەرخستنی راستی‌و بەڵگەكان رادەستی لایەنی دادگای دەكەن، بۆ ئەوەی بەدواداچوون بكات لەسەر كەیسەكە.

هـ ـ ح

بەپەلە