قسەكانی ناتانیاهۆ لەسەر ئێران نرخی نەوت بەرز دەكاتەوە

جیهان

01/05/2018‌ 469 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
قسەكانی بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل كاریگەری لەسەر نرخی نەوت داناو لەبازاڕەكانی جیهان نرخەكەی بەرزبووەوە.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی برێنتی جیهانی بەرزبووەتەوە بەشێوەیەك، 90 سەنت بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 74.69 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

ئاژانسەكە بڵاویشیكردەوە، كە نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 47 سەنت بەرێژەی 68.57 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

بینیامین نەتانیاهۆ لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاندبوو، كە ئێران لەپرسی ئەتۆمی وڵاتانی رۆژئاوای "فیروداوە"و بەردەوامە لەگەشەپێدانی بەرنامەی چەكی ئەتۆمی.

هـ ـ ح