ملیاردێرێكی میسری نیوەی سامانەكەی دەگۆڕێت بۆ زێر

جیهان

02/05/2018‌ 1127 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نەجیب ساویرس ملیاردێری ناوداری میسری رایگەیاند، نیوەی سامانەكەی دەگۆڕێت بۆ زێڕ، ئەوەش بەهۆی قەیرانی ئابووری جیهانی.

نەجیب ساویرس یەكێكە لەدەولەمەنترین سەرمایەدارەكانی میسر، ئەوەش بەپێی لیستی گۆڤاری "فوربس".

ساویرس لەمیانی لێدوانێكی راشیگەیاندووە، ئەو سامانەی بڕیاریداوە بیكاتە زێڕ بەهاكەی 5.7 ملیار دۆلارە، كە ئەوە برێكی زۆرە.

ئەمە لەكاتێكدایە چەند رۆژێكە نرخی زێڕ لەبازاڕەكانی جیهان بەرزدەبێتەوە، بەشێوەیەك ئێستا نرخی یەك ئۆنسە زێڕ گەیشتووەتە 1800 دۆلار لەكاتێكدا لەماوەی رابردوو نرخەكەی 1300 دۆلار بوو.

هـ ـ ح