نرخی نەوت بەرێژەی 2% لەبازاڕەكانی جیهان نزمدەبێتەوە

جیهان

02/05/2018‌ 258 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت بەرێژەی 2% لەبازاڕەكانی جیهان نزمبووەوە، ئەوەش بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوت پێوانەیی برێنتی جیهانی 1.56 دۆلار بەرێژەی 2.1% رووی لەنزمبووەتەوە كردووەو 73.13 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 1.32 دۆلار بەرێژەی 2% نزمبووەتوەو هەر بەرمیلێكی بە 67.25 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

دابەزینی نرخی نەوت لەكاتێكدایە، بەدرێژایی ئەم هەفتەیەو هەفتەی رابردوو نرخەكەی زنجیرەیەك بەرزبوونەوەی لەبازاڕەكانی جیهان تۆماركرد.

هـ ـ ح

بەپەلە