هەرێم داوا لەئێران دەكات فشار بخاتە سەر عێراق بۆ كردنەوەی دەروازەیەك

عیراق

02/05/2018‌ 626 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
عەلی سندی وەزیری پلاندانانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، كە پێویستە حكومەتی عێراق دەروازەی "الصفرە" لەپارێزگای دیالە بكاتەوە.

عەلی سندی راشیگەیاند، ئەو دەروازەیە سوودی بۆ بازرگانی هەرێم‌و عێراق‌و ئێرانیش هەیەو داوای لەتارانیش كرد فشار بخاتە سەر بەغدا ئەو دەروازە سنوورییە بكاتەوە.

قسەكانی وەزیری پلاندانی هەرێم لەمیانی كردنەوەی كۆنفرانی گەشەپێدانی ئابووری نێوان هەرێم‌و عێراق بوو، كە چالاكییەكانی كۆنفرانسەكە ئەمڕۆ چوار شەممە دەستی بەكارەكانی كردووە.

عەلی سندی ئاشكراشیكرد، كە قەبازەی بازرگانی نێوان هەرێمی كوردستان‌و ئێران لەساڵی 2017 گەیشتووەتە 8 ملیار دۆلار، بۆیە دەبێت تاران رۆڵی هەبێت لەچارەسەركردنی كێشەكانی هەولێرو بەغدا.

حكومەتی عێراقی لەدوای كاردانەوەكانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان، چەند دەروازەیەكی بەڕووی هەولێردا داخستووەو تائێستاش دەروازەكانی نەكردووەتەوە.

هـ ـ ح