نێچیرڤان بارزانی: چەند ناوچەیەكی بازرگانی ئازاد لەگەڵ ئێران دەكەینەوە

عیراق

02/05/2018‌ 631 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، كە چەند ناوچەیەكی بازرگانی لەگەڵ ئێران دەكەنەوە.

نێچیرڤان بارزانی ئەمڕۆ چوار شەممە لەمیانی بەشداری لەكۆنفرانی گەشەپێدانی ئابووری راشیگەیاند، لەرێگەی بەفەرمی كردنی چەند دەروازەیەكی سنوورییە لاوەكییەكان ئەو ناوچە بازرگانییە دروست دەكەین.

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەوەشی راگەیاند، ژمارەی ئەو دەروازە سنوورییانە پێنج دەروازەیەو كاریگەری لەسەر بازرگانی نێوان هەرێم‌و ئێران تەنانەت عێراقیش دەبێت.

نێچیرڤان بارزانی باسی لەوەش كرد، كە لەكۆی 359 كۆمپانیای بیانی لەهەرێمی كوردستان 135 سەر بەلایەنی ئێرانین.

هـ ـ ح