وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن داهاتی مانگی 3ی ئاشكرادەكات

کوردستان

03/05/2018‌ 473 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان ، بەداتایەكی وردبینی بۆكراو داهاتی مانگی 3-2018 ی بڵاوكردەوە .

بەپێی داتاكە، كە ئەمڕۆ پێنج شەممە بڵاوكراوەتەوە، سەرچاوەكانی داهاتی ئەو وەزارەتە هەردوو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرو سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی سەر بە وەزارەتن. 

هەر بەپێی داهاتەكە، داهاتی مانگی 3-2018 ی گواستنەوە و گەیاندن بریتی بووە لە 523,822,358 لە پێنج سەد و بیست و سێ ملیۆن و هەشت سەد و بیست و دوو هەزار و سێ سەد و پەنجاو هەشت دینار .

 وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن تاكە وەزارەتی حكومەتی هەرێمە بەشێ،ەی بەردەوام و مانگانە داهاتەكەی بۆ رای گشتی بڵاوبكاتەوە.

هـ ـ ح