شارپرێس:
كۆمەڵێك لەگەنجامی چالاكی سوری لەدیمەشقی پایتەختی سوریا دەستپێشخەرییەكی مرۆڤایەتییان ئەنجامدا.
دەستپێشخەرییەكە لەپێناوی پشیلەكانی شاری دیمەشق بوو، كە بەهۆی برسییەتییەوە دەیانناڵاند، ئەو گەنجانە هەستیان بەدابینكردنی خواردنی رۆژانە بۆ پشیلەكانی سەر شەقامەكان.
دەستپێشخەرییەكە لەكاتێكدایە، لەسوریا شەڕو ئاڵۆزی لەو وڵاتە بەردەوامەو قەیرانی داراییو گەمارۆی ئابووریش لەسەر ئەو وڵاتە بەردەوامی هەیە.
دەستپێشخەرییەكە سێ هەفتەیە دەستیپێكردووەو بڕیارە بەهاوكاری ئەو گەنجانە بەردەوامی هەبێت، وەك لەم گرتە ڤیدیۆییە دەبینرێت.
هـ ـ ح