ئاژانسی "ناسا" گەڕانەوەی "دراگۆن" بۆ سەر زەوی دوادەخات

جیهان

04/05/2018‌ 327 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئاژانسی "ناسا"ی ئەمریكی، گەرانەوەی مانگی دەستكرد "دراگۆن"ی بۆ زەوی دواخست، كە لەوێستگەی ئاسمانی جێگیركراوە.

كۆمپانیای سبیس ئێكس بەرپرسە لەگەڕانەوەی ئەو مانگە دەستكردە، كە بڕیارە لەناوچەی لۆنگ- بیچ باشووری كالیفۆرنیا دەگاتەوە سەر زەوی.

بەهۆی گەیشتنی مانگی دەستكردی فالكۆن 9 بۆ وێستگەی ئاسمانی مانگی دەستكردی "دراگۆن" دەگەڕێتەوە، كە ئەركەكەی تەواو كردووە.

بڕیارە رۆژی شەممە مانگە دەستكردەكە بگەڕێتەوە سەر زەوی، كە ئەوە یەكەم جار گەڕانەوەكەی دوادەخرێت، بەوەی دەبوو لەهەفتەی رابردوو بگەڕایەتەوە، كە هۆكاری دواكەوتنەكەی ئاشكرانەكراوە.

هـ ـ ح